ئیسپانیا

لاپۆرتا: حاڵی دارایی بارسا لەوە خراپترە کە پێشبینیم دەکرد

Yariga App

خوان لاپۆرتا دان بەوەدا دەنێت بارودۆخی بارسا باش نیە و پێویستییان بە گۆڕانکاری گەورەیە.

سەرۆکەکەی بلەوگرانا بۆ لا ڤانگاردیا وتی ” یانەکە لەوە خراپترە کە پێشبینیم نەدەکرد لە کاتێکدا دەمزانی لە بارێکی قورسدایە. بەشێک لە گرێبەستەکانی یانەکە بارێکی قورسن، و هیچ بڕیارێک بە دوور نازانین. کۆمەڵێک کەسی دووبارەن ناویان لە سەرجەم گرێبەستەکان هەیە و پێویستە روون کردنەوە بدەن. وە کۆمەڵێک یاریزانی زۆرمان هەیە کە موچەکانیان بۆ ئێستا نابێت، وە گرێبەستەکانی ئێستاش دەبێت گۆڕانکارییان بەسەردا بکرێت و رەنگە ناچاربین بڕیاری قورس بدەین”.

سەرۆکەکە سەبارەت بە گرێبەستەکەی مێسیش وتی “هیوادارم زۆر بە زوویی بڕیاری خۆی بدات چونکە ئەوە هەمووشتێک بۆ ئێمە دەگۆڕیت”.

تەنها ١٠ رۆژ لە گرێبەستی مێسی لەگەڵ بارسا ماوە و تا ئێستا بەتەواوی یەکلانەبووەتەوە ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکە دەمێنێتەوە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button