ئه‌وروپائیسپانیا

لیڤاندۆڤسكی ژمارەیەكی مێژوویی تۆماركرد

یاریگا-

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی ، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا توانی ژمارەیەكی پێوانەیی نایاب لەگەڵ هەڵبژاردەكەی تۆمار بكات.

هەردوو هەڵبژاردەی پۆڵەندا و ئیسپانیا بە گۆڵێك یەكسان بوون و لیڤاندۆڤسكی توانی گۆڵی یەكسان بوونی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر ئیسپانیا تۆمار بكات.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە لیڤاندۆڤسكی بوو بە یەكەم یاریزان لە مێژووی پۆڵەندا كە لە سێ پالەوانیەتی جیاوازی یۆرۆ گۆڵی تۆمار كردبێت ( 2021,2016,2020 ).

بەو یەكسان بوونە ئیسپانیا كۆی خاڵەكانی بۆ دوو خال بەرزكردەوە و پۆڵەنداش لە ڕیزبەندی كۆتایی كۆمەڵەكەكە بە كۆكردنەوەی یەك خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button