یاریگا

فێرناندۆ سانتۆس “ئەمڕۆ رۆژی ئەوەیە بگرین!”.

Yariga App

فێرناندۆ سانتۆس راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال، توڕە و نیگەرانە لە ئەنجامی یاری تیمەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا.

پۆرتوگال ٤-٢ بەرامبەر مانشافت تووشی شکست هات و تەنها بە بردنەوە لە فەڕەنسا راستەوخۆ دەتوانن بگەنە قۆناغی داهاتوو.

سانتۆس دوای یارییەکە وتی “شانازی بەوەوە دەکەین تا کۆتایی جەنگاین، بەدڵنیاییەوە دەمانەویست براوەبین، قورسە بردنەوە بە ١-٠ بگۆڕێت بۆ شکستی ٤-٢، ئەمڕۆ رۆژی ئەوەیە بگرین بەڵام دەبێت بارودۆخەکە پێچەوانە بکەینەوە و بە رۆحیەتی جەنگاوەرانە لە بۆداپێست یاری بکەین”.

راهێنەرەکە ئەوەشی ئاشکراکرد نامەیەکی بۆ ئەنجێلا مێرکلی راوێژکاری ئەڵمانیا ناردووە بۆ پیرۆزبایی لێکردنی بە بۆنەی بردنەوەکەی ئەڵمانیا.

پۆرتوگال بە سەرەتایەکی بەهێز دەستی پێکرد بەڵام دوو گۆڵی هەڵە لە گۆڵی خۆیان هاوکێشەکەی پێچەوانەوە کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button