ئهمریکاکۆپا ئەمریکا
كاردانەوەی میسی دوای بردنەوەیان لە ئۆرۆگوای
یاریگا-
لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باس لە بردنەوەكەیان دەكات لە ئۆرۆگوای.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە ئۆرۆگوای بباتەوە لە میانەی یاریەكانی كۆپا ئەمریكای 2021.
لیۆنێل میسی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی: ئەم بردنەوەیەی ئەمڕۆ زۆر گرنگ بوو ، ئەم بردنەوەیە دەبێتە پشوویەك و ئارامیەك بۆمان بۆ ئەوەی دواتر كە دێت ، بێگومان هەموو یاریەك سەخت دەبێت.
دوای بردنەوەیان لە ئۆرۆگوای تانگۆ لە پێشەنگی كۆمەڵەی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ.