یاریگا-
كەمێك پێش ئێستا كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی بۆ ماڵئاواییكردن لە سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و كاپتنی پێشووی ڕیاڵ مەدرید سازكرا بە ئامادەبوونی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی ڕیاڵ مەدرید.
لێدوانەكانی پێرێز لە كۆنگرەی ماڵئاواییكردن لە سێرجیۆ ڕامۆس:
– ئەمڕۆ ڕۆژئكی ئاسان نیە ، ناتوانم هیچ كات ئەو ساتە لە بیر بكەم كە 16 ساڵ پێش ئێستا ڕامۆس پەیوەندی پێوە كردین.
– 16 ساڵ لە یانەكەمان بوو نازناو و دەستكەوتی زۆری بەدەستهێنا ، شانازی دەكەین بەوەی بەدەستیهێناوە.
– لە ماوەی ئەو ساڵانەدا ڕێنیشاندەر بووە بۆ سەرجەم یاریزانەكانی دیكە ، كاپتنێكی گرنگ و ئەفسانەی یانەكەمان بووە ، ئەو هەموو كات لە یادەوەریمان دەمێنێتەوە.
– سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی پێشكەشت كردین ، ئەوەی لە نازناوی دەیەم پێشكەشت كرد هیچ كات لە بیر ناكرێت ، ڕێز و سوپاسگوزاری خۆم بۆ خێزانەكەت دەنێرم.
– 22 نازناوت بەدەستهێنا و گۆڵی زۆرت تۆمار كرد ، لە باشترین یاریزانەكانی جیهانیت ، لەگەل هەلبژاردەی ئیسپانیا جامی جیهانی و یۆرۆت بەدەستهێناوە ، هەموو ئەو ژمارانە دەیسەلمێنێت كە یەكێك بوویت لە گرنگترین یاریزانەكانی یانەكەمان.
– لە كۆتایشدا هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازم لە ئاڵنگاری نوێی ژیانت.
لێدوانەكانی ڕامۆس لە كۆنگرەی ماڵئاواییكردنی لە ڕیاڵ مەدرید:
– ئێستا كاتی ماڵئاواییكردنە ، لە سەختترین ساتەكانی ژیانمدا دەژیم.
– هاتمە ئێرە كاتێك منداڵ بووم ، ئێستاش دەڕۆم لەگەل خێزان و منداڵەكانم ، سوپاس بۆ هەموو لایەك.
دەمەوێت سوپاسی یانەكە و ڕاهێنەرەكان وسەرۆك و سەرجەم هاوڕێكانم بكەم لە یانەكە.
– هاندەران هەموو كات لە كاتە ناخۆشەكاندا لەگەڵم بوون ، حەزمدەكرد لە بێرنابیۆ لەگەڵ هاندەران ماڵئاوایی لە ڕیاڵ مەدرید بكەم.
– 22 نازناوم بەدەستهێناوە ، كۆتاییم بە نایابترین قۆناغی ژیانم هێنا ، هیچ شوێنێك وەك ئێرە نابێت بۆم.
– دەمەوێت بۆ چەندین ساڵی دیكە بەردەوام بم لە یاریكردن ، لە ناخی دڵمەوە سوپاس بۆ هەموو شتێك بەمزوانە دەتانبینمەوە زوو بێت یان درەنگ دەگەڕێمەوە.