خولهکانی دیکە
مانچینی: بردنەوە لە سویسرا ئاسان نەبوو
یاریگا-
ڕۆبەرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا باس لە سەختی ڕووبەڕووبوونەوەكەیان دەكات بەرامبەر سویسرا.
ئیتاڵیا توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە سویسرا بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتووی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.
لە لێدوانی دوای یاریەكە مانچینی ووتی: شكستمان بە هەڵبژاردەیەكی گەورە هێنا ، بە هەموو شێوازێك شایستەی بردنەوە بووین وهەلی زۆرمان درووست كرد.
هەروەها ووتیشی: شتێكی ئاسان نیە یاری دووەم ببەیتەوە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا یاریزانەكانم ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد.
سەبارەت بە پێكانەكەی جۆرجیۆ كیلینی ووتی: پشكنینەكانی بۆ ئەنجام دەدرێت هیوادارم جۆری پێكانەكەی زۆر سەخت نەبێت و هیچ شتێكی مەترسیدار نەبێت.