یاریگا-
پاڵاوتنەكانی قۆناغی دووەمی كیشوەری ئاسیا بۆ جامی ئاسیای 2023 و جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ كۆتایی هات.
ئەو هەڵبژاردانەی كە پاڵاوتنەكانی قۆناغی دووەمیان بە پێشەنگی كۆمەڵەكانیان كۆتایی پێهێناوە:
- سوریا
- ئوستورالیا
- ئێران
- سعودیە
- قەتەڕ
- یابان
- ئیماڕات
- كۆریای باشور
ئەو هەلبژاردانەی كە بە باشترین پلەی دووەم سەركەوتوون بۆ قۆناغی دواتری پاڵاوتنەكان:
- چین
- عومان
- عێراق
- ڤێتنام
وا بڕیارە لە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی كە 12 هەڵبژاردە سەركەوتوون دابەش بكرێن بۆ دوو كۆمەڵە ، یەكەم و دووەمی هەردوو كۆمەلەكە ڕاستەوخۆ سەردەكەون بۆ جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ و باشترین سێیەمیش دەچێتەوە پاڵاوتن.