خولهکانی دیکە
لویس ئینریكی: جگە لە چەپڵە و دەستخۆشی هیچم نیە بۆ مۆراتا
یاریگا-
لویس ئینریكی ئیسپانی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاڵپشتی ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری هەڵبژاردەكەیان دەكات دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر سوید.
هەلبژاردەی ئیسپانیا و سوید بە بێ گۆڵ یەكسان بوون لە میانەی یاریەكانی كۆمەلەی پێنجەمی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.
لە دوای یاریەكەیان ئینریكی سەبارە بە فیكەی ناڕەزایی دژی مۆراتا ووتی: من هاندەرانم بینی كە چەپڵەیان بۆ لێدەدا ، دەبێت پاڵپشتی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەیان بكەن ، ئەلڤارۆ بە باشی لە هێرشبەری و بەرگری یاری دەكات.
هەروەها ووتیشی: شێوازی یاریكردنمان ناگۆڕین و لە یاریەكانی داهاتوودا بە تەواوی توانامانەوە هەوڵ دەدەین.