خولهکانی دیکە
بی بی سی بەهۆی ئێریکسن داوای لێبوردنی کرد
یاریگا-تۆڕی بی بی سی بەفەرمی داوای لێبوردنی کرد بەهۆی ئەو رەخنانەی لێیگیرا لە کاتی رووداوە دڵتەزێنەکەی کریستیان ئێریکسن.
یاریزانە بە ئەزموونەکەی دانیمارک لەنێو یاریگادا لە هۆش خۆی چوو، تۆڕی بی بی سی کە رووماڵی یارییەکەی دەکرد وێنەی کەوتنی ئەو یاریزانە و دیمەنەکانی دیکەی گواستەوە لەسەر ئەوەش رووبەرووی رەخنە بووەوە بەهۆی گوێ نەدان بە بارودۆخی هەستیاری یاریزانەکە. کەمێک لەمەوبەریش بی بی سی لە پەیامێکدا وتی “داوای لێبوردن دەکەین لەوکەسانەی دڵتەنگ بوون بەو دیمەنانەی ئێمە گواستمانەوە، رووماڵی راستەوخۆی نێو یاریگا لەلایەن یوفا خۆیەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، لەگەڵ راگرتنی یارییەکە ئێمە راستەوخۆ پەخشی خۆمان راگرت”.
بارودۆخی کریستیان ئێریکسن جێگیرەو تەندروستی بەرەو باشتردەچێت.