خولهکانی دیکە
یاریزانێکی نوێ بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا کرا
یاریگا–
لۆرێنزۆ پێلێگرینی، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێش دەست پێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە ناوی لە لیستی یاریزانە بانگهێشت کراوەکان دوور خرایەوە و یاریزانیکی دیکەلە شوێنی بانگهێشت کرا.
ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە دوای ئەوەی بەرگریکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان تووشی پێکان بوو، رۆبێترۆ مانسینی راهێنەری هەڵبژاردەکەیان بریاریداو گایتانۆ کاسترۆڤێلی بەرگریکاری یانەی فیۆرێنتینا کە وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی کرۆمۆنێسی لە خولی پلە دووی وڵاتەکەیان گواستووەتەوە بانگهێشت کردووە.
ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو لە سێریائەی لەگەڵ یانەی فیۆرێنتینا بەشداری 34 یاری کرد و توانی چوار گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار بکات و پێشتریش دوو یاری بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کردووە.