ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا دەستبەرداری دوو بەرگریکاری یانەکەی دەبێت

Yariga App

یاریگا
دەستەی سەرۆکایەتی نوێ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیانەوێت ئەم وەرزە زۆرترین گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەی یانەکەیان دروست بکەن، سەرەڕای ئەوەی چەند یاریزانێکیان گواستووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت دەستبەرداری چەند یاریزانێکیش بن.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە کە کارگێری بلاوگرانا بریاریداوە دەستبەرداری چەند یاریزانێکی یانەکەی بێت، یەکێک لەو یاریزانانەش ساموئێل ئۆمتیتی بەرگریکاری فەرەنسیە کە وەرزەکانی رابردوو زۆر بە کەمی بەهۆی پێکانە یەک لە دوا یەکانی بەشداری یارییەکانی کردووە، هەروەها یاریزانەکەی دیکەش کلێمێنت لێنگلێتە ئەو یاریزانەش سەرەڕای ئەوەی وەرزی رابردوو باشترین بەشداری لە پێکهاتەی یانەکەی هەبووە، بەڵام دەیانەوێت دەستبەرداری بن.

بارسێلۆنا تاوەکو ئێستا دوو بەرگریکاری گواستووەتەوە، ئێریک گارسیا لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی کە بێ بەرامبەر بوو، هەروەها ئیمەرسۆن لە ریزەکانی یانەی ریال بێتیس بەرامبەر نۆ ملیۆن یۆرۆ، بێجگە لە گواستنەوەی سێرخیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری ئارجێنتینایی.

Back to top button