بازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
فەرمی: ڤیناڵدوم بۆ پاریس یەکلابووەوە
یاریگا- یانەی پاریس سان جێرمان بەفەرمی گواستنەوەی جیۆرجینیۆ ڤیناڵدومی راگەیاند..
دوای مقۆمقۆیەکی زۆر و رکابەریی لە نێوان یانەکانی پاریس سان جێرمان و بارسێلۆنا، سەرەنجام ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە واژۆی بۆ پاریس کرد.
بارسێلۆنا سەرەتا خواستی لەسەر ئەو یاریزانە بوو، وە موچەی چوار ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکرد، لە بەرامبەردا پاریس هەشت ملیۆنی خستەبەردەست لەدوای باج.
ڤیناڵدۆمی تەمەن ٣٠ ساڵ لە دوای کۆتایی هاتنی مانگی شەش پەیوەندی بە پاریسەوە دەکات بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم مانگە بەفەرمی لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەردەچێت.