لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ كۆپا ئەمریكا
یاریگا-
تیتی ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل ، لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ كۆپا ئەمریكای داهاتوو بڵاوكردەوە.
چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو كۆپا ئەمریكا لە بەڕازیل ئەنجام بدرێت ، دوای ئەوەی هەردوو وڵاتی میواندار ئەرجەنتین و كۆڵۆمبیا لە میوانداریكردنی پاڵەوانیەتیەكە كشانەوە لە ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا و درووستبوونی ئاژاوەی سیاسی لەو وڵاتانەدا.
وا بڕیارە پاڵەوانیەتیەكە بە یاری نێوان بەڕازیل و كۆڵۆمبیا دەست پێبكات.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ كۆپا ئەمریكا:
گۆڵپارێزەكان: ئەلیسۆن ، ئێدەرسۆن ، وێڤەرتۆن
هێڵی بەرگری: دانێلۆ ، ئیمیرسۆن ، ساندرۆ ، لۆدی ، فلیپی ، تیاگۆ سێلڤا ، ماركینهۆس ، میلیتاو.
هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، دۆگلاس لویس ، فرێد ، فابینهۆ ، ڕیبیرۆ
هێڵی هێرشبردن: پاكویتا ، نەیمار ، ڤینیسیۆس ، ئێڤەرتۆن ، ڕیچارلیسۆن ، فێرمینهۆ ، خیسۆس ، گابرێل باربۆسا
شایەنی باسە پاڵەوانیەتی كۆپا ئەمریكا بۆ دوو كۆمەلە دابەش بوون هەڵبژاردەی بەڕازیل لە كۆمەلەی یەكەم دێت شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی كۆڵۆمبیا ، ئیكوادۆر ، پیرۆ ، فەنزویلا.