ئه‌وروپائیسپانیا

بەپەلە: رامۆس گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێدەکاتەوە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رازی بووە لە موچەکەی کەم بکرێتەوە و بەم هۆیەوە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە بەم زووانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە کە بەرگریکارەکەی شایانەکان رازی بووە 10% موچەکەی لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و بەردەوام بوون لەگەڵ یانەکەی کەم بکاتەوە و ئێستاش هەموو شتێک لە نێوان هەردوولا یەکلایی بووەتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەکساڵ نوێ بکرێتەوە.

رامۆس کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت، کەچی تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رێکەنەکەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button