خولهکانی دیکە
ئەستێرەیەكی هۆڵەندا لە یۆرۆی داهاتوو دوورخرایەوە
یاریگا-
ڤان دی بویر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا یەكێك لە ئەستێرەكانی هەڵبژاردەكەی لە یۆرۆی داهاتوو لە دەستدا بەهۆی پێكانەوە.
یەكێتی تۆپی پێی هۆڵەندا لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا ڕایگەیاند دونی ڤان دی بیك لە یۆرۆی داهاتوو بێ بەش دەبێت بەهۆی پێكانەوە و یاریزانەكە ناتوانێت بەشداری بكات لە یاریەكانی یۆرۆ.
هەروەها ڕاهێنەری هۆڵەندا ڕایگەیاند هیچ یاریزانێكی دیكە لە جێگای بانگهێشت ناكات.
هەڵبژاردەی هۆڵەندا یەكەم یاری خۆی لە بەرواری 13 مانگ ئەنجام دەدات بەرامبەر ئۆكرانیا.