فه‌ره‌نسا

پۆگبا: ئەگەر یۆرۆ نەبەینەوە ئێمە تەنیا لە پلەیستەیشن باشین

Yariga App

یاریگا-پاوڵ پۆگبا دەڵێت نایانەوێت ئەو تیمە بن کە تەنها لە پلەی ستەیشن یاری ببەنەوە.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە بەشێکە لە نەوەییەکی زێڕینی فەڕەنسا و یەکێکن لە پاڵێوراوەکان بۆ بردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا. ناوبراو بۆ یورۆسپۆرت وتی “ئێمە پاڵەوانی جیهانین و بەو پێکهاتەیەی ئێستامان چاوەڕوانی زۆرمان لێدەکرێت،  ئێمە تیمێکمان هەیە وەک تیمی نموونەیی پلەی ستەیشن بەڵام هەر بەو جۆرە سەیر دەکرێین ئەگەر پاڵەوانێتی نەبەینەوە. لێرەوە پەیامێکم هەیە ئەویش ئەوەیە هێشتا پاڵەوانێتییەکە دەستی پێنەکردووە و براوە دیار نیە، ناکرێ لە خۆبایی بین”.

لە جامی نەتەوەکانی رابردوو لە ساڵی ٢٠١٦دا  فەڕەنسا هەلی بەدەستهێنانی لە یاری کۆتاییدا لەدەستدا کاتێک بە گۆڵێکی بێ وەڵام دۆڕان بە پۆرتوگال.

بابەتی زیاتر

Back to top button