یاریگا-
ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە داهاتووی كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەی دەكات.
گرێبەستەكەی مباپێ لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و تا ئێستاش یاریزانەكە گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.
لە چاوپێكەوتنیدا بۆ ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی خلێفی ووتی: با ئاشكرا بم لەگەڵتان مباپێ لە پاریس دەمێنێتەوە ، هەرگیز نایفرۆشین ، هەرگیزیش ناهێڵین یانەكە بە خۆڕایی جێبهێڵێت.
هەروەها ووتیشی: هیچ وردەكاریەك نادەم بە ڕۆژنامەنووسان لە گفتوگۆداین لەگەڵ یاریزانەكە ، هەموو ئەوەی پێوویستە بیڵێم ئەوەیە شتەكان بە باشی دەڕۆن.
سەرۆكەكەی پاریس بەردەوام بوو ووتیشی: ئەوەی پێوویستی پێی بێت لە پاریس هەیە ، دەبێت بۆ كوێ بڕوات؟ كام یانە لە ئێستایا دەتوانێت كێبڕكێی پاریس بكات لە ڕووی پڕۆژە و ئامانجەوە؟ ، مباپێ لاوێكی نایابە ، وەك كەسایەتی و وەك وەرزشكارێكیش ، ئەو یەكێكە لە باشترینەكان و لە داهاتووشدا تۆپی ئاڵتوونی دەباتەوە من دڵنیام لەوە بەڕێژەی %100.