خووله‌کانی دیکە

ئەڵمانیا بووە پاڵەوانی یۆرۆی خوار ٢١ ساڵ

Yariga App

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ سێهەم جار لە مێژوویدا جامی نەتەوەکانی ئەورووپای خوار ٢١ ساڵی بەدەستهێنا پاش بردنەوە لە پۆرتوگال.

ئەڵمانیا بە بردنەوە لە هۆڵەندا و پۆرتوگال بە بردنەوە لە ئیسپانیا خۆیان گەیاندبووە یاری کۆتایی. شەوی رابردووش  مانشافت بە تاکە گۆڵێکی لوکاس نمیچە لە خولەکی ٤٩دا، جامەکەی بەدەستهێنا.

نمیچە لەم پاڵەوانێتییەدا ١١ گۆڵی تۆمارکرد و لە پلەی سێهەمی ریزبەندی گۆڵکاران بوو.  ئێدی نکیتای هەڵبژاردەی ئینگلتەرا  و ئۆدسن ئێدواردی هۆڵەندی بە ١٣ گۆڵ بوونە گۆڵکاری جامەکە.

هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا زۆرترین جار بوونەتە پاڵەوان بە پێنج جام بۆ هەر یەکێکیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button