ئیتاڵیا
یەکەم لێدوانی ئالێگری لەسەر هەواڵی تێوەگلانی لە سپی کردنەوەی پارە
یاریگا-ئەمڕۆ لە هەواڵێکی کتوپڕدا راگەیەندرا پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یوڤێنتۆس دەکات بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە.
ئالێگری کە تازە گەڕاوەتەوە جیهانی تۆپی پێ و ئەرکی یۆڤی گرتووەتەوە دەست لە بەیاننامەیەکدا وتی “بەهەموو جۆرێک رایدەگەیەنم هیچ پەیوەندییەکم نیە بەو هەواڵەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە و دوورم لە هەر جۆرە چالاکی نایاسایی و نائاساییەوە چ جای سپی کردنەوەی پارە”.
بەگوێرەی هەواڵەکان ئالێگری لە ماوەیەکی کەمدا بڕی ٥٠٠ هەزار یۆرۆی لە دوو گازینۆ دا خەرجکردووە و ئەمەش دەچێتە چوارچێوەی چالاکیی گوماناوی سپی کردنەوەی پارە.