Loading...
ئه‌وروپائینگلتەرافه‌ره‌نسا

کانتی: کاتی ئەوە نیە باس لە باڵۆن دۆر بکەین

Yariga App

یاریگا
نگۆلۆ کانتی، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی کە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی لەم وەرزە بووەتە ئامانجێکی بەدەست هێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر، رەتیدەکاتەوە ئێستا بیر لەم بابەتە بکاتەوە.

ناوەڕاستکارەکەی بلوز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری جیهانی گۆڵ لەبارەی بەربژێرکردنی بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەڵێت ” زووە باسی ئەو خەڵاتە بکەین، لە ناوەڕاستی ساڵداین و هێشتان شەش مانگمان ماوە بۆ کۆتایی هێنان بەم ساڵە، هیچ گرنگ نیە ئیستا باسی ئەو بابەتە بکەین کە من بەربژێر بم بۆ بەدەست هێنانی، نزیکەی پێنج ساڵە لە ریزەکانی یانەی چێڵسی یاری دەکەم، ساڵانێکی نایابم لێرە بەرێکردووە و هیوادارم ساڵانێکی زیاتریش لێرە بمێنمەوە ”.

کانتی ئەم وەرزە بەتایبەت بەهۆی ئاستە بەرزەکەی توانی هاوکارێکی باش بێت بۆ بەدەست هێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەکەی، بۆیە زۆرینەی شارەزایان پێیانوایە ئەو یاریزانە شایستەی ئەوەیە خەڵاتی باڵۆن دۆری پێشکەش بکرێت.

Back to top button