ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکاگرنگترین

یاریزانە بەڕازیلییەکانی ئەورووپا هەڕەشەی کشانەوە دەکەن لە کۆپا ئەمێریکا

Yariga App

یاریگا-یاریزانانی بەڕازیل و بە تایبەت ئەو ئەستێرانەی لە کیشوەری ئەورووپا یاری دەکەن داوای هەڵوەشاندنەوەی کۆپا ئەمێریکا دەکەن.

تەنها ١٠ رۆژ ماوە بۆ بەڕێوەچوونی کۆپا ئەمێریکا، بەڵام بەگوێرەی دەیلی میرۆر، یاریزانانی بەڕازیل داوایان کردووە بەهۆی هەڵکشانی کەیسی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، یارییەکان ئەنجام نەدرێت یاخود دوابخرێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکە ئەو یاریزانانە دوێنێ لە مەشقەکان بەشدارییان نەکردووە تا ئەوکاتەی وەڵامیان دەدرێتەوە. یاریزانەکانیش بریتین لە ئالیسۆن، فابینهۆ، فیرمینیۆ، ئیدەرسۆن، گابریێل جیسود، تیاگۆ سیلڤا، ریچارلیسۆن و دۆگڵاس لویزن.

وابڕیاریشە دوای دوو یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی بەرامبەر ئیکوادۆر و پاڕاگوای، بڕیاری کۆتایی بدرێت.

بڕیار وابوو کۆپا ئەمێریکا لە کۆڵۆمبیا و ئەرژەنتین بەڕێوەبچیت بەڵام بەهۆی هەڵکشانی کەیسەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەردوو وڵات کشانەوە. دوای ئەوە بەڕازیل ئەو ئەرکەی لە ئەستۆی خۆی گرت ئەمەش ناڕەزایی توندی نێوخۆیی لێکەوتەوە چونکە تا ئێستا ٤٥٠ هەزار کەس لەو وڵاتە بە ڤایرۆسە نەگریسەکە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button