یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەردەوام بوونی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی ڕاگەیاند.
كەمێك پێش ئێستا خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای بیركردنەوە بڕیارماندا بەردەوام بین لە گرێبەستەكەی ڕونالد كومان و لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت.
هەروەها ووتیشی: ئێمە زۆر ئاسودەین لەگەلی و بە تەواوی ڕازین لەسەر ئەوەی پێشكەشی كردووین ، ئەگەر بووبم بە هۆكارێك بۆ دڵڕەنجاندنی كومان ئەوا داوای لێبوردن دەكەم.
لە كۆتایشدا ووتی: لە ئێستادا ئامانجمان ئەوەیە لە گرێبەستەكەی بەردەوام بێت و لە داهاتووشدا دادەنیشین لەگەڵی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەئێستادا ئەوەی گرنگە ڕایبگەیەنین ئەوەیە لەگەڵمان بەردەوام دەبێت.
شایەنی باسە وەرزی ڕابردوو بارسێلۆنا بەسەركردایەتی كومان. توانیان جامی شای ئیسپانیا بەدەستبهێنن.