ئیسپانیاگرنگترین

میخێل: من ناکەن بە راهێنەری ریاڵ مەدرید چونکە واستەم نیە!

Yariga App

یاریگا-خۆزێ میگێل دێل کامپۆ ناسراو بە میخێل دەڵێت بریکارەکەم هاوڕێی کەسە بەناوبانگەکان نیە و واستەم نیە  بۆیە نامکەن بە راهێنەری ریاڵ مەدرید.

میخێل کە راهێنەری خیتافییە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئێل لارگوێرۆ پرسیاری ئەوەی لێکرا سەرەڕای ئەنجامە باشەکانی لەگەڵ خیتافی هۆکارچیە یەکێک نەبوو لە بژاردەکان بۆ راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید، ئەویش لە وەڵامدا وتی “بۆ ئەوەی ببیتە راهێنەری یانەیەکی وەک ریاڵ مەدرید، سیڤی و ئەزموون بەتەنها بەس نیە بەڵکو پێویستت بە واستەیە کە من نیمە، چونکە کەسە نزیک و بەدەسەڵاتەکان ناناسم، فلۆرەنتینۆ پێرێز جۆرە راهێنەرێکی دەوێت و تەنانەت بیر لەوە ناکاتەوە کە من کەسێکی شیاوم بۆ ئەو کارە یاخود نا. من کەسێکی کاریگەر و ناسراو نیم، بریکارەکەشم هاوڕێی کەسە گەورەکان نیە”.

میخێل وەک یاریزان یەکێکە لە ئەستێرە مێژووییەکانی ریاڵ مەدرید و لە نێوان ١٩٨٢ – ١٩٩٦ زیاد لە ٤٠٠ یاری بۆ یانەکە ئەنجامداوە، سەرەڕای ئەوەی یاریزانی هێڵی ناوەند بوو خاوەنی ٩٧ گۆڵیش بوو. وەکو راهێنەریش بۆ وەرزێک راهێنەری تیمی دووەمی ریاڵ مەدرید بووە، جگەوە لە راهێنەرایەتی  سیڤیلیا، ئۆڵیمپیاکۆس، مارسیلیا و مەلەگای کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button