Loading...
خووله‌کانی دیکە

ئارنۆڵد بەشداری یۆرۆ دەکات

Yariga App

یاریگا
ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئینگڵاند یەکێک دەبێت لەو 26 یاریزانە کە ناوی لە لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ یۆرۆی 2020 دەبێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، گاریس ساوسگێت هەفتەی رابردوو لیستێکی 33 یاریزانی بۆ یۆرۆی داهاتوو بڵاوکردەوە، بریاریشە ئەم لیستە بۆ 26 یاریزان کەم بکرێتەوە و یەکێک لەو یاریزانەی کە ناوی لە لیستەکەدا هەیە، بەرگریکاری بالی راستی یانەی لیڤەرپوولە، هەرچەندە پێشتر پێشبینی دەکرا بەهۆی پێکان لە لیستەکە دوور بخرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەم بەیانیە گرینوۆد بەهۆی پێکان ناوی لە لیستەکە دوورخرایەوە و جیسی لینگاردیش رایگەیاندووە ناتوانێت بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات.

Back to top button