یاریگا–
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ چەندەمینجار مەرجەکانی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژووی یانەکەی لە پێناو نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا دەکات.
سەرۆکی بلاوگرانا لە کاتی ناسانی ئێریک گارسیا بەرگریکارە نوێیەکەی یانەکەی لەبارەی گرێبەستی گۆڵکاری یانەکەی گووتی ” لیۆ ئەوەی لای گرنگ نەبێت پارەیە، بۆیە پرۆسەی سستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هیچ پەیوەندی بەم بابەتەوە نیە، بەڵکو ئەو گرنگی بە پرۆژەی یانەکەمان دەدات، چونکە هەموو ئاواتی ئەوەیە هەموو وەرزەکان رکابەری لەسەر بەدەست هێنانی تەواوی ناسناوەکان بکەین ”.
میسی کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستاش ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە ئەگەر ئەم کارە نەکات، دەتوانێت بێ بەرامبەر ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.