ئهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوه
ئەگوێرۆ: بارسێلۆنا باشترین یانەی جیهانە

یاریگا-
سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و ئێستای بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیكردنی بە بارساوە.
بە شێوەیەكی فەرمی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە بە گرێبەستێكی سەربەخۆ پەیوەندی بە بلاوگراناوە كرد.
لە لێدوانیدا بۆ كەنالی بارسێلۆنا ئەگوێرۆ ووتی: لە ڕاستیدا بارسێلۆنا باشترین یانەی جیهانە لەوباوەڕەدام من بڕیارێكی ڕاستم داوە بە پەیوەندیكردنم بە بارساوە.
هەروەها ووتیشی: ئەمە هەنگاوێكی نوێیە لە ژیانم هیوادارم هاوكاری یانەكەم بكەم بۆ باشتر بوون لە وەرزی داهاتوودا ، یاریكردن لە بارسێلۆنا هەنگاوێكە بەرەو پێشەوە لە ژیانی وەرزشیمدا.
لە كۆتایشدا ووتی: باوەشێكی گەورە بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا بەڵێنیان پێدەدەم بە تەواوی توانامەوە هەوڵ دەدەم هاندەران چێژ لە یاریكردنم وەربگرن.