كۆپا ئەمریكا گواسترایەوە بەڕازیل
یاریگا-
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور ( كۆنیمبۆڵ ) ڕایگەیاند كۆپا ئەمریكای ئەمسال كەوا بڕیارە ئەم هاوینە بەڕێوە بچێت گواسترایەوە وڵاتی بەڕازیل.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا راگەیاندرا پاڵەوانیەتیەكە دەگوازرێتەوە وڵاتی بەڕازیل لە هەمان كاتدا دەستپێدەكات و لە هەمان كاتیشدا كۆتایی دێت.
وا چاوەڕوان دەكرا پاڵەوانیەتی كۆپا ئەمریكا لە وڵاتی ئەرجەنتین و كۆڵۆمبیا بەڕێوەبچێت و لە مانگی 6 دەست پێ بكات و مانگی 7 كۆتایی بێت.
بەڵام لە 20 ی مانگی ئایار بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی كۆڵۆمبیا لە میوانداریكردنەكە بەهۆی ناڕەزایەتییەكان و كۆبوونەوەی خەلك و مەترسی سەرهەڵدانی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا ، بە هەمان شێوەش بۆ ئەرجەنتین ،كە ئێستا لەو وڵاتانەدا ڤایرۆسی كۆرۆنا بەرەو زیادبوون دەڕوات.
شایەنی باسە وڵاتی بەڕازیل شەشەم جارە لە مێژوویدا و دووەم جارە لەسەر یەك میوانداری پاڵەوانیەتیەكە دەكات.