یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نزیكدەبێتەوە لە ڕاگەیاندنی گرێبەستی ئیریك گارسیای ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی.
گرێبەستەكەی گارسیا لەگەل سیتی كۆتایی هاتووە و یاریزانەكە بە گرێبەستێكی سەربەخۆ پەیوەندی بە ڕیزەكانی بارسێلۆناوە دەكات.
بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی بارسێلۆنا ئەمڕۆ گرێبەستەكەی گارسیا ڕادەگەیەنیت و سبەینێ سێ شەممە لە یاریگای كامپ نۆو دەناسێنرێت.
هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد دوای ناساندنی گارسیا یانە كەتەلۆنییەكە گرێبەستی سێرجیۆ ئەگوێرۆش ڕادەگەیەنێت.