ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکاگرنگترین

بەفەرمی کۆپا ئەمێریکای ئەمساڵ لە وڵاتی ئەرژەنتین ئەنجام نادرێت

Yariga App

یاریگا- بەشێویەکی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین ڕایگەیاند کەوا پاڵەوانییەتی کۆپا ئەمێریکای ئەمساڵ لە وڵاتی ئەرژەنتین ئەنجام نادرێت بەهۆی ئەو بارودۆخەی ئەو وڵاتە پیایدا تێدەپەڕێت.

پێشووتر وابڕیاربوو یاریەکانی کۆپا ئەمریکای ساڵی ٢٠٢١ بەهاوبەشی لەلایەن هەردوو وڵاتی (کۆڵۆمبیا و ئەرژەنتین) میوانداری بکرێت، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا وڵاتی کۆڵۆمبیا کاشانەوەی خۆی لە میوانداریکردنی پاڵەوانیەتیەکە ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخە ناهەموارەی ڕووبەڕووی وڵاتەکەیان بووەتەوە.

هەر بۆیەش وابڕیاربوو وڵاتی ئەرژەنتین بەتەنها میوانداری پاڵەوانیەتیەکە لە ئەستۆ بگرێت، بەڵام ئەمڕۆ بەفەرمی مافی میوانداریکردنی پاڵەوانیەتیەکە لەو وڵاتەش سەندرایەوە و یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای لاتینیش لەماوەیەکی کورتی داهاتوودا بڕیار لەسەر چارەنووسی پاڵەوانیەتیەکە دەدەن دوای ئەوەی چەند وڵاتێکی دیکە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە کەوا میوانداری کۆپای ئەمساڵ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button