ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

یوێفا باشترین یاریزانی کۆتا قۆناخی چامپیۆنزلیگی ئاشکرا کرد

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ناوی باشترین یاریزان دوایین قۆناخی چامپیۆنزلیگ بڵاوکردەوە و نگۆلۆ کانتی ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی چێڵسی توانی ئەو ناسناوە بباتەوە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا بڵاویکردەوە، دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی نایاب لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی، ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی بلوز وەکو باشترین یاریزانی کۆتا قۆناخی پاڵەوانتیەکە دیاری کرا. ئەو یاریزانە لەو یارییەدا 90 خولەک یاری کرد و هۆکارێکی سەرەکی بردنەوەی یانەکەی بوو.

نگۆلۆ کانتی ئەم وەرزە لە چامپیۆنزلیگ بەشداری 13 یاری کرد، هەرچەندە بەرهەمەکەی تەنها یەک ئاسیست بوو، بەڵام هۆکارێکی سەرەکی گەیشتنی یانەکەی بۆ یاری کۆتایی و هەروەها بەدەست هێنانی ناسناوەکەش.

بابەتی زیاتر

Back to top button