کۆمپانیای زەبەلاحی نایک بۆ بەرهەمهێنانی کاڵای وەرزشی بۆ یەکەمجار هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێیماری راگەیاند.
بەگوتەی نایک، کارمەندێکی ئافرەتی کۆمپانیاکە ئەو یاریزانەی تۆمەتبارکردووە بە گێچەڵی سێکسی لە کاتی کارێکی هاوبەشدا، دوای ئەوەی کارمەندەکە سکاڵای تۆمارکردووە نێیمار رەتیکردووەتەوە هیچ هاریکارییەکی لێکۆڵینەوەکان بکات بۆ گەیشتن بە راستییەکان و تەنها تاکلایەنە رەتیکردووەتەوە گێچەڵی سێكسی ئەنجام دابێت سەرەڕای چەند جارێک داوای لێکراوە بەڵگە پێشکەشبکات بۆ سەلماندنی بێ تاوانی خۆی.
کۆمپانیا ئەمریکییەکە پارساڵ کتوپڕ گرێبەستی ئەستێرە بەڕازیلییەکەی هەڵوەشاندنەوە ئەمەش پاش ١٥ ساڵ پشتیوانی و سپۆنسەرکردنی ئەو یاریزانە.
لە مانگی نۆیی ساڵی پاردا، کۆمپانیای پوما سوودی لەو هەلە وەرگرت و جێگەی نایکی گرتەوە وەک سپۆنسەری ئەو یاریزانە.