ئینگلتەرا

گاری لینیکەر و بیتی سپۆرت ماڵئاواییان لە یەکترکرد

Yariga App

یاریگا-ئەمڕۆ گاری لینیکەر ئەستێرەی مێژوویی ئینگلتەرا و پێشکەشکار و شیکەرەوەی بەناوبانگی تۆپی پێ وازی لە ئەرکەکەی هێنا.

لینیکەر ماوەی شەش ساڵە لەگەڵ گروپی بیتی سپۆرت کاری رووماڵی میدیایی و شیکاری بۆ یارییەکانی ئینگلتەرا و ئەورووپا دەکات. ئەمڕۆ لە پێگەی فەرمی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی نێوان چێڵسی و مانچێستەر سیتی کۆتا رووماڵی من دەبێت لەگەڵ بی تی سپۆرت. زۆر خۆشحاڵبووم بە بەڕێوەبردنی خولە ناوخۆیی و ئەورووپییەکان و شانازی بەوە دەکەم بەشێک بوو لەو تیمە هاوچەرخ و سەرکەوتووەی شەش ساڵە رووماڵی یارییەکان دەکەن.  سوپاسییان دەکەم کە گرێبەستێکی نوێیان پێشکەشکردم بەڵام کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بەم ئەرکەم بهێنم و سوپاسی سەرجەم هاوکارانم دەکەم لە پێش کامێرا و پشت کامێراوە”.

گاری باسی لەوە نەکردووە کە ئایا لەگەڵ بی بی سی ش واز لە کارەکەی دەهێنێت یاخود لەگەڵ ئەو تۆڕەدا بەردەوام دەبێت بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە لەمەودوا وەکو هاندەر لەگەڵ خێزانەکەی ئامادەی یارییەکانی لێیستەر سیتی دەبێت.

Back to top button