ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
مێسی بێ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی گەڕایەوە ئەرژەنتین
یاریگا-لیۆنێل مێسی ئیسپانیای بەرەو وڵاتەکەی جێهێشت بە بێ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێبکاتەوە.
لیۆ لە ئەرژەنتینە بۆ پەیوەندیکردن بە کەمپی مەشقەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بۆ کۆپا ئەمێریکا. بڕیار وابوو لەگەڵ کۆتایی وەرز داهاتووی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی یەکلاببێتەوە بەڵام تا ئێستا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.
ئەمڕۆ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە ئاشکرایکردبوو راستە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ مێسی بەڵام دڵنیان لە مانەوەی ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە چونکە ئەو بارسێلۆنای خۆشدەوێت.
یەکەم یاری ئەرژەنتین لە کۆپا ئەمێریکا بەرامبەر چیلی دەبێت لە ١٤-٦-٢٠٢١ دا.