
یاریگا–
دوای ئەوەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا بڵاویکردەوە لێکۆلینەوە لە هەرسێ یانەی کە دامەزرێنەری بیرۆکەی سوپەر لیگن دەکات، ئەو سێ یانەیە بەیاننامەیەکی فەرمیان بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە ” ئەو هەڕەشەیەی یوێفا لە هەرسێ یانەکە دەکات جێگەی نیگەرانیە، پێشتر دادگا هۆشداری ئەوەی داوە هەر سزایەک بەسەر ئەم سێ یانەدا بسەپێندرێت، بارسێلۆنا، ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس رەتکردنەوەی بە زۆر لەلایەن یوێفا و هەڕەشەکانیان رەتدەکاتەوە و هەر لێکۆڵینەوەیەکیش لەسەر سوپەر لیگ سیاسەتی هاووڵاتی ئەوروپی و دیموکراسی یەکێتی ئەوروپا لاواز دەکات “.
یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس کە دامەزرێنەری بیرۆکەی سوپەر لیگن، تاوەکو ئێستا لەسەر بیرۆکەکەیان رژدن و بەم هۆیەوەش چەندینجار یوێفا هەڕەشەی ئەوەی لێکردوون تووشی سزای قورسیان دەکەنەوە.



