ئه‌وروپائیسپانیا

ڤاینالدۆم بووە یاریزانی بارسێلۆنا

یاریگا
جۆرجینیۆ ڤاینالدۆم، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی پێشووی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی، ئەو یانەیەی جێهێشت و بریاریشە وەرزی داهاتوو یاری بۆ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرای کردووە کە یاریزانە هۆڵەندیەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانا واژۆ کردووە و تاوەکو هاوینی ساڵی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە لەبەر دەکات و بریاریشە بەم زووانە بەفەرمی هەواڵەکە بڵاوبکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا باس لە هیچ ووردەکارییەکی گرێبەستەکە نەکراوە.

ڤاینالدۆم لەسەر داوای رۆناڵد کومان راهێنەری بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کراوە، ئەو یاریزانە لە ساڵی 2016ـەوە یاری بۆ لیڤەرپوول کرد و ئەم وەرزەدش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هات.

Back to top button