ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
میلان بە هێرشبەرێکی دیکەی بەتەمەن جێگەی ماندزۆکیج پڕدەکاتەوە
یانەی ئەیسی میلان بیر لە گواستنەوەی ئۆلیڤەر ژیرۆ دەکاتەوە بۆ جێگرتنەوەی ماریۆ ماندزۆکیج.
بەگوێرەی لێ ١٠ سپۆرت، چەند مانگێکە میلان و هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە پەیوەندیدان و چاوەڕێی ئەوەن بزانن چێڵسی گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە یاخود دەبێتە یاریزانێکی ئازاد لە هاوینی ئەمساڵدا. بە تایبەت کە بلوز خاوەنی چەند هێرشبەرێکی دیکەیە و ئاستی ژیرۆ لەم ساڵدا وەک پێویست نەبوو.
لە مانگی یەکدا، میلان ماندزۆکیجی گەڕاندەوە ئیتاڵیا تا کۆتایی وەرز بەڵام ناوبراو گرێبەستەکەی بەکۆتادێت بە بێ ئەوەی لەو ماوەیەدا هیچ گۆڵێک بۆ یانەکە تۆماربکات.