
یاریگا–
ئیبراهیم کۆناتێ، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیا بووەتە ئامانجی یەکەمی ئەم هاوینەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و چاوەڕێش دەکرێت بەم زووانە گواستنەوەکەی یەکلایی بکرێتەوە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت زانیاری دەستکەتووە کە کارگێری یانەی ئەڵمانیاکە رازی بووە دەستبەرداری بەرگریکارە فەرەنسیەکەیان بن و چاوەڕێ هەنگاوی فەرمی یانە ئینگلیزیەکە دەکەن، هەر بەم هۆیەوە پێشبینی دەکرێت ئەم هەفتەیە رێدز بەفەرمی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازێتەوە و وەکو چارەسەریەک بۆ کێشەی هێلی بەرگری یانەکەیان.
کۆناتی تاوەکو هاوینی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی لایپزیگ هەیە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 35 ملیۆن یۆرۆیە و لیڤەرپوولیش بەم نرخە رازی بووە.