ئه‌وروپائیسپانیا

بەپەلە: ئەمڕۆ هەموو شتێک لە بارسێلۆنا یەکلایی دەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی یەکلایی کردنەوەی داهاتووی رۆناڵد کومان راهێنەری هۆڵەندی یانەکەی، گەیشتە بارەگای یانەکەی و چاوەڕێ دەکرێت هەر ئەمڕۆ چارەنوسی راهێنەرەکەیان یەکلایی بکەنەوە.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی نزیک لە بلاوگرانا بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەو یانەیە بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی یەکلایی کردنەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی، گەیشتە بارەگای یانەکەی و لەگەڵ کارگێری یانەکەی لە کۆبونەوەدایە و دەنگۆیەکیش هەیە کە هەر ئەمڕۆ راهێنەرە هۆڵەندیەکە لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە و راهێنەرێکی دیکە لە شوێنی دەست نیشان بکەن.

بارسێلۆنا بەو هیوایە بوو هانس فلیک راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکەن، بەڵام ناوبراو ئەمڕۆ وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەست نیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button