ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

فلیک بە تەواوەتی بارسێلۆنای بێ هیوا کرد

Yariga App

یاریگا
هانس فلیک، راهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئەمڕۆ بەشێوەیەکی فەرمی دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاش بێ هیوا دەکات.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی پێشووی باڤارییەکان بەیانی ئەمڕۆ گەشتی شاری فرانکفۆرتی کردووە بۆ ئەوەی واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات و چاوەڕێش دەکرێت هەر ئەم هەفتەیە بەفەرمی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەست نیشان بکرێت، بەم شێوەیەش بێت یانەی بارسێلۆنا کە ماوەیەکە هەوڵ بۆ ئەوە دەدات وەکو راهێنەری یانەکەیان رازی بکەن، بێ هیوا دەبن.

هانس فلیک ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن کۆتایی هات و وازی لە پۆستەکەی هێنا و بریاریشە دوای یۆرۆ وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 دەست نیشان بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button