ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرا

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پەیامێكی بۆ هاندەرانی نارد

Yariga App

یاریگا- 

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پەیامێكی دوور و درێژی بۆ هاندەرانی نارد دوای كۆتایهاتنی وەرزی 2020/2021.

یوڤێنتوس لە پلەی چوارەم كۆتایی بەم وەرزە هێنا و توانی خۆی بگەیەنێتە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆش 29 گۆڵی تۆمار كرد.

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەژمارە فەرمیەكانی خۆی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی بڵاویكردووەتەوە نووسیوویەتی: ژیان و پیشەیی هەر یاریزانێكی گەورە پڕە لە بەرز و نزمی ساڵ لە دوای ساڵ ، ڕووبەڕووی چەندین یاریزانی گەورە و و ئامانجی گەورە دەبێتەوە ، بۆیە هەموو كات دەبێت تەواوی توانای خۆمان بەكار بهێنین تا خۆمان لە لوتكەدا بهێڵینەوە.

هەروەها نووسیوویشیەتی: ئەمساڵ نەمانتوانی سێریا ئەی بەدەستبهێنین پیرۆزبایی لە ئینتەر میلان دەكەم كە بە شایستەی نازناوەكەیان بردەوە ، لەگەل ئەوەشدا هەموو ئەوەی لەم وەرزەدا لەگەل یوڤێنتوس بەدەستمانهێناوە چ نازناوی كۆمەڵ بێت یاخود تاكە كەسی ، خولی سوپەری ئیتاڵیا و جامی ئیتاڵیامان بەدەستهێنا و هەروەها خەلاتی گۆڵكاری خولەكەش ئەوە دڵخۆشم دەكات.

سەبارەت بە بەدەستهێنانی ژمارە پێوانەییەكانی ووتی: من بە دوای ژمارە پێوانەییەكان نیم ئەوان بە دوای مندا دێن ، بۆ ئەوانەی تێناگەن لەوەی مەبەستم چیە ، تۆپی پێ یاریەكی بە كۆمەڵە بەڵام یاریزانەكان هەریەكە و بە تەنها هاوكاری یانەكەیان دەكەن ، هەمیشە بەدوای زیاتر و زیاتردا دەگەڕێن لە یاریگا و دەرەوەی یاریگا ، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە تۆماری تاك پەیوەست بێت بە دەستكەوتە بە كۆمەڵەكان ، كە هەندێكیان ئەنجامێكی سروشتین بۆ بەدەستهێنانی ئەوی تریان.

هەروەها یاریزانەكەی پێشووی مێرینگی نووسیوویەتی كە دلخۆشە و شانازی دەكات بەوەی بەدەستیهێناوە و نازناوی خول و جام و جامی سوپەری لە ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئینگلتەرا بەدەستیهێناوە و لە هەر سێ وڵاتەكە بووە بە باشترین یاریزان و باشترین گۆڵكاریش.

هەروەها ئاماژە بە تۆماركردنی زیاتر لە 100 گۆڵ لە سێ خولە بەهێزەكەی ئەوروپا ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئینگلتەرا ئەوەش هەستێكی خۆشە كە هاندەرانی یانەیەك دڵخۆش بكەیت ، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی لەم گەشتەدا لەگەڵم بوون ، ئێمە پێكەوە دەمێنینەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button