یاریگا-
كاردانەوەی دانی كارڤاخالی ئیسپانی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای دورخستنەوەی سێرجیۆ ڕامۆس و بانگهێشت نەكردنی هیچ یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید بۆ لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
ڕۆژی ڕابردوو لویس ئینریكی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لیستی یاریزانەكانی هەلبژاردەكەی بۆ یۆرۆی داهاتوو ئاشكرا كرد و لە لیستەكەدا هیچ یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید نابیندرێت.
ئەوەش یەكەم ساڵە لە دوای ساڵی 1934 كە هەلبژاردەی ئیسپانیا لە پاڵەوانیەتیەكی گەورە بەشداری بكات بە بێ هیچ یاریزانێكی ڕیاڵ مەدرید.
لە ڤیدیۆكەدا كە كارڤاخال دەردەكەوێت لە وەڵامی پرسیاری دوورخستنەوەی یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن لویس ئینریكیەوە ووتی: ئەوە بە هیچ شێوەیەك لای من گرنگ نیە و ناشمەوێ باسی بكەم.
⚪️⚪️ @DaniCarvajal92 a @SQuirante:
🤷♂️ "A mi no me compete opinar de la no convocatoria de @SergioRamos con la @SeFutbol"
📺 #Golazo pic.twitter.com/h5aNn5wOV5
— El Golazo de Gol (@ElGolazoDeGol) May 24, 2021