ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
سیبایۆس گەڕایەوە مەدرید
یاریگا-دانی سیبایۆس دوای دوو وەرز ئارسناڵی جێهێشت و گەڕایەوە ریاڵ مەدرید
ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە بە خواستن یاری بۆ یانە لەندەنییەکە ئەنجام دەدا و دەکرا بەیەکجاری رووبکاتە ئەو یانەیە بەڵام گەنەرز بڕیاریدا ئەو بەندەی گرێبەستەکە کارا نەکات و بینێرێتەوە بۆ ئیسپانیا.
سیبایۆس لە بەیاننامەیەکدا سوپاسی هاندەران و یانەکەی کرد کە ئەو دەرفەتەیان پێداوە ببێتە یەکێک لە تۆپ هاوێژەکان.
ناوبراو دووهەم یاریزانە لە پریمەرلیگەوە دەگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی پاش گاریس بەیڵ.