یاریگا-
سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و كاپتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا باس لە دوورخستنەوەی دەكات لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یۆرۆی داهاتوو.
لویس ئینریكی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا سێرجیۆ ڕامۆس و هیچ یاریزانێكی ڕیاڵ مەدریدی بانگهێشتی لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەی نەكرد.
ڕامۆس لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: دوای تێپەڕاندنی چەند مانگێكی سەخت و وەرزێكی تەواو جیاواز پێچەوانەی ئەوەی ئەزمونم كردووە ، یۆرۆ هات ، من هەموو ڕۆژێك هەولم دەدا و مەشقم دەكرد لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە بۆ ئەوەی بەڕێژەی %100 ئامادە بم بۆ یانەكەم و هەلبژاردەكەم ، بەڵام شتەكان هەمیشە بەو شێوەیە ناڕۆن كە دەمانەوێت.
هەروەها نووسیوویشیەتی: ئەوە ئازارم دەدات كە ناتوانم هاوكاری یانەكەم بكەم و ناتوانم یاری بۆ هەڵبژاردەكەم بكەم ،بەڵام باشترین شت لە ئێستادا ئەوەیە پشوو وەربگرم و بۆ وەرزی داهاتوو خۆم ئامادە بكەم.
لە كۆتایشدا كاپتنەكەی لارۆخا ووتی: هیوای سەركەوتن بۆ سەرجەم هاوڕێكانم دەخوازم لە هەڵبژاردەكەم و هیوای ئەوەیان بۆ دەخوازم ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و منیش هاندەرێكی دیكە دەبم لە ماڵەكەمەوە ، سوپاس بۆ هەمووان ، بژی ئیسپانیا و بژی مەدرید.