ئهوروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ
بەفەرمی چارەنوسی یانەکانی پرێمەرلیگ بۆ چامپیۆنزلیگ یەکلای کرایەوە

یاریگا–
لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگی ئینگڵاند ئەنجامی چاوەڕواننەکراو تۆمار کران و چارەنوسی دوو یانەی دیکە بۆ وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ یەکلایی کرایەوە.
تاوەکو گەڕی کۆتایی پرێمەرلیگ، تەنها هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد بلیتی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگیان یەکلایی کردبووە، لە دوایین گەڕی هەرسێ یانەی چێڵسی، لیڤەرپوول و لێستەر سیتی ململانێیان لەسەر دوو بلیتی دیکە دەکرد و دواجار لیڤەرپوول و چێڵسی بوون توانیان بەشذاری کردنیان لە پاڵەوانتیەکە مسۆگەر بکەن.
سەرەڕای ئەوەی چێڵسی لە دوایین یاری تووشی دۆڕان بوو، بەڵام لە هەمان کاتدا لێستەر سیتیش لە یاریگای خۆی ریمۆنتادای بەسەر کرا و لەلایەن تۆتێنهامەوە تووشی دۆران بوو و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی کۆتاییان بەم وەرزە هێنا و لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بێ بەش بوون.