ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

پۆچەتینۆ: بۆ ماوەی هەفتەیەك دەگریم ئەگەر تۆتنهام چامپیۆنس لیگ بباتەوە

یاریگا- ماوریسیۆ پۆچەتینۆ پێی وایە ناتوانێت فرمێسكەكانی ڕابگرێت لە ئەگەری بەدەستهێنانی چامپیۆنس لیگ.

پۆچەتینۆ لە لێدوانەكانیدا بۆ میرۆر: دایكم پێم دەڵێت كەسێكم زۆر دەگریم، دەڵێت دەگریت كاتێك دڵخۆشی و كاتێك خەمباری، تەنانەت كاتێك گوێ لە میوزیكیش دەگریت.

هەروەها ووتی: ئەگەر چامپیۆنس لیگ ببەینەوە بۆ ماوەی هەفتەیەك دەگریم، هەستێكی تایبەت دەبێت و كۆتاییەكی گرنگ بۆ یانەكە.

تۆتنهام ڕووبەڕووی لیڤەرپول دەبێتەوە لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button