ئیتاڵیا

یانەیەکی پلە دوو نزیکترینە لە بوفۆن

Yariga App

یاریگا-جانلویجی بوفۆن نزیک دەبێتەوە لە مۆنزای پلە دوو.

دوو هەفتە لەمەوبەر بوفۆن رایگەیاند یوڤێنتۆس جێدەهێڵێت، بەگوێرەی کۆریێری دیلا سیرا  ئەگەری ئەوە زۆرە ناوبراو  بەیەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت بەڵام لەباری مانەوەیدا  گۆڵپارێزە ٤٣  ساڵەکە پەیوەندی بە مۆنزای پلە دوو دەکات.

هەروەها توتۆ سپۆرت دەڵێت یانەکانی پارما، پۆرتۆ، ئۆڵیمپیاکۆس و گالاتەسەرای گرنگییان بەو یاریزانە داوە و سەرجەمیان دەکرێت ببنە وێستگەی داهاتووی گۆڵپارێزە ئەفسانەییەکە.

بوفۆن شەوی چوارشەممە ٢٥هەمین ناسناوی خۆی لەگەڵ یوڤێنتۆس بەرزکردەوە کاتێک بوونە پاڵەوانی جامی ئینگلتەرا.

Back to top button