ئه‌وروپا

دیپای باس لە داهاتووی دەكات

Yariga App

یاریگا-

میمفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانەی ئۆڵۆمپێك لیۆنی فەڕەنسی باس لە داهاتووی خۆی دەكات.

گرێبەستەكەی دیپای لەگەڵ لیۆن لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و یاریزانەكە ڕایگەیاند كۆتایی وەرز ڕیزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت.

لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی دیپای ووتی: بارسێلۆنا گرنگی دەدات بە گواستنەوەم ، بەڵام تاكە یانە نیە كە هەول دەدات بمگوازنەوە ، تا ئێستا لەگەل هیچ یانەیەك ڕێكنەكەوتووم.

هەروەها ووتیشی: دەتوانم وەك هێرشبەری سە ڕم یاری بكەم و لە هەردوو باڵەكانیشەوە ئەو شوێنەی ڕاهێنەر داوا بكات.

لە كۆتایشدا ووتی: سەرەتا بیر لە یۆرۆ دەكەمەوە بڕیاری داهاتووم كاتێكی زۆری دەوێت و دوای یۆرۆ بیری لێدەكەمەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button