ئه‌وروپائینگلتەرا

ڤیدیۆ: هاری كەین ماڵئاوایی لە هاندەرانی تۆتنهام كرد

Yariga App

یاریگا-

هاری كەینی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی تۆتنهامی هەمان وڵات دوای یاریەكەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا لە یاریگای خۆیان ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەكەی كرد.

تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەستۆن ڤێلای كرد و یاریەكە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە بردنەوەی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانەی هەفتەی 37ی پریمەرلیگ.

پێشتر هێرشبەرە ئینگلیزیەكە خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی ڕیزەكانی سپێرز دەربڕی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

دوای یاریەكە هاری كەین بە چاوی پڕ فرمێسكەوە ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەكەی دەكات.

شایەنی باسە تۆتنهام لە ڕیزبەندی حەوتەمی خولەكە دێت پێش كۆتاییهاتنی یاریەكان بە تەنها یەك هەفتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button