ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا
یواکیم لۆف، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بانگهێشتی یۆرۆی 2020 کراون.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا ناوی هەموو ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ یۆرۆی داهاتوو بانگهێشت کراون، مارکۆ ریۆس ناوەڕاستکاری بورووسیا دۆرتمۆند کە نەیویست بەشداری پاڵەوانتیەکە بکات ناوی لە لیستەکە نیە، هەروەها مار ئاندرێ تێر شتیگن گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆناش بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بانگهێشت نەکراوە. هەروەها توماس مولەر هێرشبەری یانەی بایرن میونشن دوای سێ ساڵ جارێکی دیکە بانگهێشت کرایەوە.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە کۆمەڵەی شەشەم رووبەڕووی هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی فەرەنسا، پۆرتوگاڵ و هەنگاریا دەبێتەوە و لە یەکەم یەکەم یاریش لە یۆرۆی 2020 ناوەڕاستی مانگی داهاتوو رووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button