ئه‌وروپائیسپانیا

ئاتلێتیکۆ مەدرید داوایەکی بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا-
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی داوایەکی کارگێری یانەی بارسێلۆنا بۆ گۆڕینەوەی ئانتوان گریزمان هێرشبەری فەرەنسی ئەو یانەیە لەگەڵ جواو فلیکس هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەکەی رەتدەکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی نوسیویەتی، بەم دواییە کارگێری نوێ بارسا ئۆفەرێکیان پێشکەش کارگێری رۆخێ بلانکۆس کردووە، بۆ ئەوەی هێرشبەرە فەرەنسیەکەیان بگەڕێننەوە ئەو یانەیە و لە بەرامبەر یاریزانە لاوە پۆرتوگاڵیەکە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام یانە مەدریدیەکە هەر زوو بە نەخێر وەڵامی دایەوە و ئامادەش نین بە هیچ شێوەیەک ئەم هاوینە دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن.

ئاتلێتیکۆ مەدرید هاوینی ساڵی 2019 بەرامبەر 120 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئانتوان گریزمان هێرشبەری فەرەنسی یانەکەی بوو و ئەو یاریزانە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، لە بەرامبەردا فلیکسی بە 126 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزەکانی گواستەوە.

Back to top button